لە چارەکى کۆتایى 2024 مایکرۆسۆفت 24 ملیار دۆلار قازانجی کردووە

test
بنکەیەکی فرۆشتنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داهاتی چارەکی کۆتایى ساڵى رابردووى راگەیاند، کە نزیکەى حەفتا ملیار دۆلار بووە، دەشڵێت، بڕى 80 ملیار دۆلار لە ژیریی دەستکرددا خەرجدەکات.

کۆمپانیاکە ئەوەى خستووەتەڕوو، داهاتى چارەکى کۆتایى ساڵى 2024 گەیشتووەتە 69 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، لەو بڕە 24 ملیار دۆلار قازانج بووە و ئەوى دیکەى بۆ خەرجییەکان رۆیشتووە.

کۆمپانیاکە دەیان ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ژیریی دەستکرددا دەکات، کە ئەمەش داهاتى کۆمپانیاکە لە داهاتوودا زیاتر دەکات.

ساتیا نادێلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، "بازرگانیی ژیریی دەستکردی کۆمپانیاکە لە ئێستاوە فرۆشی ساڵانەی 13 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 175% زیادیکردووە".

براد سمیس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سەرەتای ئەم مانگە رایگەیاندبوو، کۆمپانیاکەیان پلانی هەیە لەنێوان هاوینی 2024 و 2025 دا بڕى 80 ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی ژێرخانی پێویست بۆ ژیریی دەستکرد خەرجبکات و زیاتر لە نیوەی ئەو بڕە لە ئەمریکا خەرجدەکات.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەو خەرجییانە بۆ دروستکردنی ناوەندی داتای نوێ و پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت، کە ناوەندەکانی داتا بەناوبانگەکان و سێرڤەری کۆمپیوتەر لەخۆدەگرن، هەروەها خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان و بەرنامەکانی مۆبایل و مۆدێل و ئامڕازەکانى ژیریى دەستکردیان تێدایە.

loading....