لیستی کۆتایی خەڵاتی گۆسام بڵاوکرایەوە
حەسەن فەلاح 01/02/2025

خەڵاتی کتێبی گۆسام، لیستی کۆتایی و کورتی خۆی بۆ 2025 بڵاوکردەوە و لە چەندین نووسەری جیاواز پێکهاتووە.
ئەمساڵ، 14 کتێب کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتی کتێبی گۆسام، کە یەکێکە لە دیارترین خەڵاتەکانی ئەمریکا کە ساڵانە بە کتێب و بەرهەمە نووسراوەکان دەبەخشرێن.
ئەمساڵ لە لیستی کۆتایی و کورتی خەڵاتەکەدا، بەرهەمە خەیاڵیی بۆ ناخەیاڵییەکان کێبڕکێیانە بۆ بردنەوە، لە ئاستی ژیانی رۆژانەی شاری نیو یۆرک، مێژوو، کولتوور و کۆمەڵگەی رەشپێستەکان دابەشبوون.
هەڵبژاردنی براوەی ئەم خەڵاتە، بە بڕیاری دەستەیەک لە داوەرانی بواری کتێب و ئەدەبیات ئەنجامدەدرێت و هاوشانی نازناوەکە، بڕی 50 هەزار دۆلاری وەکو پاداشت پێدەدرێت.
بڕیارە بەهاری ئەمساڵ، ناوی براوەکە ئاشکرا بکرێت و هێشتاش هیچ رێکەوتێکی فەرمیی بۆ مەراسیمی دابەشکردنەکەی دیاریینەکراوە.
loading....