تارانتینۆ: چەمکی فیلم تێکچووە

دەرهێنەری دیاری ئەمریکا و جیهان، کوینتن تارانتینۆ، بەرامبەر بە داهاتووی سینەما ئومێدی کەمبووەتەوە و بە نیگەرانییەوە لە کارەکان دەڕووانێت.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، تارانتینۆ جەخت لەوە دەکاتەوە؛ بەهۆی پەخشی ئینتەرنێت و زیادبوونی بەرهەمهێنانە کورتەکان، رۆژ دوای رۆژ، فیلم واتای راستەقینەی خۆی لەدەستدەدات و لەمڕۆدا واتای چەمکی فیلم تێکچووە.

ئاماژە بەوەش دەدات، نمایشکردنی فیلمە سینەماییەکان لە چوارچێوەی هۆڵەکانی سینەمادا، ماوەیەکی کورت بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش ئەزموونی راستەقینەی سینەما لەناودەبات و هەمووان چاویان لەسەر بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانە لەسەر تۆڕە سینەماییەکانی ئینتەرنێت.
بە بۆچوونی تارانتینۆ، بەریەکی نوێ لەسەر دەستی شانۆ و شانۆکاران دەکرێتەوە، گەرچی ئەم ژانرا هونەرییە چێژێکی زۆر بە خودی خۆی دەبەخشێت، بەڵام وەهای دەبینێت، لە داهاتوودا پێگەی بەهێزتر دەبێت و بەرکەوتنی راستەوخۆی بینەر و نواندنەکان وا دەکەن سروشتی ئامادەبوون لە هۆڵەکاندا تێکنەچێت.