ژیریی دەستکرد کتێبێکی نوێ دەنووسێتەوە و چاودێرەکانی ترساندووە

test

خانمە نووسەرێکی بەریتانی، سەری لە کتێبێکی نوێ سووڕماوە، کە هەمان ناوەڕۆکی بەرهەمێکی خۆی هەیە و لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دووبارە نووسراوەتەوە.

زۆوی کلاینمان، خانمە نووسەر و رەخنەگرێکی بەریتانییە، خاوەنی کتێبێکە بە ناونیشانی "Tech-Splaining for Dummies" و یەکێک بووە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی بەریتانیا.

ئەوەی سەری کلاینمانی سووڕماندووە، دووبارە بینینەوەی بەرهەمەکەیەتی، بەڵام ئەمجارە بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد ناوەڕۆکەکەی نووسراوەتەوە و تەنها بە چەند فەرمانێکی کورت و پوخت کتێبەکە دووبارە نووسراوەتەوە.

وێڕای سەرسووڕمان و بەدڵبوونی کلاینمان بۆ ناوەڕۆکی ئەم بەرهەمە نوێیە، بەڵام جەخت لە مەترسیی ژیریی دەستکرد دەکاتەوە لە بردنی بەرهەمی نووسەرەکانی دیکە و ئاست و توانای بەرزی ئەم تەکنەلۆجیایە لە دووبارە نووسینەوەی کتێبەکاندا.

رەخنەگرانی ئەدەب، هونەر و سیاسەت، لە سایەی رووداوەکەی کلاینماندا، جەخت لە دروستبوونی مەترسیی لەسەر توانا داهێنەرییەکان دەکەنەوە و دەیانەوێت لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کاتدا، لەڕێگەی یاساوە، دەستپێشخەریی بکرێت بۆ سنووردارکردنی توانای ژیریی دەستکرد.

هەوڵ و ماندووبوونی رۆژئاواییەکان بۆ سنووردارکردنی ئەم تەکنەلۆجیایە لەکاتێکدایە، لەوپەڕی جیهانەوە، وڵاتی چین، دەستپێشخەرییەکی ناوازەی کردووە بۆ داهێنانی ژیریی دەستکردی تایبەت بە خۆی و پێدەچێت بە ئاسانیی نەچێتە ژێر رکێفی مەرج و یاسا رۆژئاواییەکان بۆ سنووردارکردنی ژیرییەکە، ئەمەش مەترسیی سەر توانا داهێنەرییەکان بەردەوامیی پێدەدات.

loading....