پادشا چارلس دەبێت بە ئەستێرەی بەڵگەفیلمێکی نوێ

test

پادشا چارلسی سێیەمی بەریتانیا، پادشای شانشینی یەکگرتوو، لە بەرهەمێکی نوێی بەڵگەفیلمی تۆڕی ئامازۆن پرایم بەشداریی دەکات و وەکو ئەکتەر و ئەستێرەی سەرەکیی بەرهەمەکە دەردەکەوێت.

لە ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەفیلمەدا، سەرنج دەخرێتە سەر کارە ژینگەییەکانی چارلس، کە چۆن یارمەتیدەر بووە لە پاراستنی ژینگە و سروشت.

ئێستا کاری تۆمارکردنی بەڵگەفیلمەکە بەردەوامە و لە سکۆتلەندا کاری بۆ دەکرێت، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتاکانی 2026 فیلمەکە بڵاوبکرێتەوە.

لە بەرەیەکی دیکەدا، رەخنەگرانی سینەما سەرنجیان لەسەر بابەتێکی جیاواز چڕکردووەتەوە، بەو پێوەرەی ئەندامانی خێزانی شاهانەیی شانشینی یەکگرتوو، هاوشێوەی شازادە هاری و مێگان، زۆرینەی کارە سینەمایی و فیلمەکانیان لەگەڵ تۆڕی نێتفلیکسدا بووە، بەڵام ئاوڕدانەوەی خێزانەکە لە تۆڕی ئامازۆن، نیشانەیەکی دیار و زەقە بۆ گۆڕانی ئاڕاستەی بیرکردنەوەیان بەرامبەر بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە سینەماییەکان.

loading....