رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی رووسی بڵاودەبێتەوە

test

خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی رووسی "پۆلیاندریا"، گرێبەستێکی نوێی واژۆ کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی رۆمانی ناسراوی نووسەری بەناوبانگی کورد "بەختیار عەلی" بە زمانی رووسی.

خانەی پۆلیاندریای رووسی بۆ بڵاوکردنەوەی کتێب و بڵاوکراوەکان، لە دیارترین خانەکانی وڵاتی رووسیایە، لە گرێبەستێکی نوێدا، بڕیاریانداوە، رۆمانی بەناوبانگی "دواهەمین هەناری دونیا"ی نووسەر و رۆماننووسی بەناوبانگی کورد "بەختیار عەلی" بە زمانی رووسی بڵاوبکەنەوە.

ئەم رۆمانە، تاوەکو ئێستا بە حەوت زمانی جیهانیی بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیتاڵی و فەڕەنسی، زمانی رووسیش، هەشتەم زمان دەبێت کە ئەم رۆمانەی پێ بڵاودەکرێتەوە.

loading....