خەڵاتەکانی بازنەی رەخنەگرانی فیلمی لەندەن دابەشکران

لە شاری لەندەن، خولی 45ی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بازنەی رەخنەگرانی فیلمی لەندەن بەڕێوەچوو و سەرنجی رەخنەگرانی سینەمای راکێشا.

لە هۆتێلێکی گرانبەهای شاری لەندەن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دیارترین بەرهەمهێنەر، ئەستێرە و رەخنەگرانی سینەمای نێودەوڵەتی، خولی 45ی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بازنەی رەخنەگرانی فیلمی لەندەن بەڕێوەچوو، تیایدا فیلمی "The Brutalist"، بوو بە دیارترین فیلمی بۆنەکە و وەکو ئەستێرەی درەوشاوە سەرنجی هەمووانی راکێشا و بوو بە براوەی خەڵاتی سەرەکی.
لە دیارترین براوەکانی خولەکەی ئەمساڵ، ئەمانەی خوارەوەن:
باشترین فیلمی بیانیی ساڵ
All We Imagine As Light

باشترین بەڵگەفیلمی ساڵ
No Other Land

باشترین ئانیمەیشنی ساڵ
Wallace & Gromit: Vengeance Most Fowl

باشترین دەرهێنەری ساڵ
Ramell Ross

باشترین سیناریستی ساڵ
Jesse Eisenberg

باشترین ئەکتەری ساڵ
Ralph Fiennes

باشترین خانمە ئەکتەری ساڵ
Marianne Jean-Baptiste

لە لایەکی دیکەوە، هەریەک لە ئەکتەران، دانیەڵ کرەیگ و زۆوی ساڵدانا، رێزلێنانیان بۆ ئەنجامدرا و بوون بە خاوەنی دوو خەڵاتی دیلیس پۆوێڵ و دێرێک ماڵکۆڵم، بۆ بەدەستهێنانی باشترینی سینەما و داهێنانی هونەری.
رێکخراوی بازنەی رەخنەگرانی لەندەن، ساڵی 1913 دامەزراوە، کۆنترین دامەزراوەی رەخنەگرانی شانشینی یەکگرتووە، لە ساڵی 1980ـەوە خەڵاتی سینەمایی دابەشدەکات.