لیستی کۆتایی بەربژێرانی خەڵاتی ئەدەبیی "Inside" راگەیەندرا

یەکێک لە خەڵاتە ناسراو و دیارەکانی ئەدەبیاتی ئەمریکا، لیستی کۆتایی و کورتی خۆی بۆ بەربژێرەکانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و سەرنجی رەخنەگرانی راکێشاوە.
خەڵاتی ئەدەبیی "Inside"، یەکێکە لە دیارترین و سەرنجڕاکێشترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم خەڵاتە ئەدەبییە، لە خولی دووەمی خۆیدا، لەسەر دەستی بەندکراوەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بەدرێژایی ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا، بەندکراوەکان باشترینی کتێبی ئەدەبیی ساڵ هەڵدەبژێرن.
ئەمساڵ، لە تێکڕای 12 زینداندا، 300 بەندکراو دەنگیان لەسەر باشترین بەرهەمەکان دا و لەنزیکەوە گفتوگۆیان سەبارەت بە ناوەڕۆکی بەرهەمەکان کرد.
خەڵاتی ئینساید، یەکێکە لە دیارترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەمریکا، ئەوەی ئەم خەڵاتە لەوانەی دیکە جیادەکاتەوە، گرنگییەکی زۆر دەدات بە بۆچوون و رای زیندانییەکان و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندیان براوەی ساڵ دیاریی دەکرێت.