نیکۆلاس کەیج دژایەتیی خۆی بۆ ژیریی دەستکرد راگەیاند

test

لە نوێترین لێدوانیدا، گەورە ئەکتەری ئەمریکا و جیهان، نیکۆلاس کەیج، جەخت لە لاوازیی ژیریی دەستکرد دەکاتەوە بەرامبەر بە دۆخە مرۆییەکان و ئەو هەستانەی مرۆڤەکان دەتوانن دەریانببڕن.

ئێستا، نیکۆلاس کەیج بەشێوەیەکی ئاشکرا، لە ریزی ئەو کەسایەتییە بەناوبانگانەی جیهانە کە راستەوخۆ دژایەتیی خۆیان بۆ ژیریی دەستکرد دەردەبڕن، ئەم ئەکتەرە 61 ساڵە، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ رۆبۆت و تەکنەلۆجیاکان، ناتوانن وێنەدانەوەی راستەقینە بن بۆ دۆخە مرۆییەکان.

کەیج گوتیشی، "من باوەڕێکی تەواوەتییم بەوە هەیە کە نابێت رێگە بدەین رۆبۆتەکان لەبری ئێمە خەون ببینن، ئەوان ناتوانن وێنەدانەوەیەک بن بۆ دۆخە مرۆییەکان"، ئاماژەش بەوە دەدا؛ یەک هەنگاوی بچوک بۆ ژیریی دەستکرد، تاهەتایەک بەردەوام دەبێت و زیانێکی گەورە بە ئەکتەرانی ناو سینەما دەگەیەنێت.

loading....