چارلز دیکنز.. نووسەری رۆمانە کلاسیکەکان

چارلز دیکنز، یەکێکە لە دیارترین نووسەر، رۆماننووس، رۆژنامەنووس و نووسەری کورتەچیرۆکە ئینگلیزییەکان، لە ئاستی مێژووی ئەدەبیاتی جیهانییدا، ناوبانگێکی زۆری هەیە و تاوەکو ئێستا بەرهەمەکانی کاریگەرییان لەسەر ئەدەبیات و هونەر بەردەوامە.
چارلز جۆن هۆفمان دیکنز، رێکەوتی حەوتی شوباتی 1812، لە شانشینی یەکگرتوو لەدایکبووە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کات و پەروەردەبوونیدا، خولیایەکی زۆری بۆ نووسین دروستبووە و لە دەرئەنجامدا بووە بە یەکێک لە باشترین نووسەرە کلاسیکەکانی شانشینی یەکگرتوو و جیهان.

هەر لە منداڵییەوە دیکنز خەونی ئەوە بووە ببێت بە ئەکتەری شانۆ، لە سایەی ویستی بەناوبانگبوون و بەدەستهێنانی دەستخۆشیی هەمووان، لە دەرئەنجامی خەونەکانیشیدا، بەهۆی چەند گرفتێکی جیاواز، لەبری بوون بە ئەکتەر، رێچکەی نووسین و بوون بە رۆژنامەنووسی پەرلەمانی گرتەبەر و لە دەرئەنجامدا وەکو نووسەرێکی دیار و ناسراو ناوبانگی پەیداکرد.

دیکنز لە ئاستی نووسینی رۆمان، کورتەچیرۆک، رۆژنامەوانیی و رەخنەی کۆمەڵایەتییدا ناوبانگێکی زۆری هەبووە، هاوکات، داهێنەری ژمارەیەک لە دیارترین کارەکتەرە خەیاڵییەکانی ئەدەبیاتە و لەلای زۆرینە بە مەزنترین رۆماننووسی سەردەمی ڤیکتۆریایی شانشینی یەکگرتوو هەژماردەکرێت.

دیکنز لە تەمەنی 24 ساڵییدا یەکەم رۆمانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، هەر لە سەرەتاوە، پاڵپشتییەکی گەورەی لە نووسەرانی دیکە کردووە و پاڵنەر بووە بۆ دەرخستنی توانای ئەدەبیی خانمە نووسەرەکان.
دیکنز خاوەنی چەندین رۆمان و چیرۆکی بەناوبانگی جیهانییە، لەوانە:
A Christmas Carol 1843
Oliver Twist 1838
Great Expectations 1861
David Copperfield 1850
پاش نووسینی 15 رۆمان، پێن نۆڤلێت و سەدان کورتەچیرۆک و وتاری نائەدەبی، چارلز دیکنز، رێکەوتی نۆی تەمموزی 1870، لە تەمەنی 58 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە و لە شانشینی یەکگرتوو بەخاک سپێردراوە.