ژیریی دەستکرد کتێبخانە دیجیتاڵییەکان پڕدەکات لە کتێبی بێبەها

test

ژمارەیەک لە دیارترین کتێبخانە دیجیتاڵییەکانی جیهان، گرفتارن بە زۆربوونی سەرچاوە و کتێبی داهێنراوی ژیریی دەستکرد و دەیانەوێت سنوورێک بۆ کەڵەکەبوونیان دیاریی بکەن.

ئێستا لە ئاستی جیهانییدا، خوێنەرانی جیهان پشتێکی گەورە بە خوێندنەوەی کتێبی دیجیتاڵیی دەبەستن، لەماوەیەکی کەمدا، کتێبخانە گشتییە دیجیتاڵییەکان، لە سایەی فشاری ژیریی دەستکرددا خۆیان بینیوەتەوە و سەرچاوە و کتێبی داهێنراوی ئەم تەکنەلۆجیایە روویان لە زیادبوون کردووە.

رەخنەگر و چاودێرەکان ئاماژە بە هەڵکشانی ئەم مەترسییە دەدەن و جەخت لەوە دەکەنەوە؛ ئەو کتێبانەی بە ژیریی دەستکرد دروستدەکرێن، لە ئاستی ناوەڕۆکدا لاوازن و خاوەنی بنەمای راستەقینەی نووسین نین، ئەمەش ناڕوونییەکی گەورە لەلای خوێنەران دروستدەکات و راستەوخۆ مەترسیی لەسەر متمانەی کتێبخانە دیجیتاڵییەکان دروستدەکات.

سایتی هووپلا لە دیارترین نموونەی ئەو کتێبخانانەیە کە مەترسیی لەسەر سەرچاوەکانی دروستبووە، شارەزایان لە هەوڵدان یاسا و رێکارەکانی پەسەندکردنی سەرچاوە و کتێبەکان هەموار بکەنەوە، دەیانەوێت تواناکانی ژیریی دەستکرد لەم بوارەدا سنووردار بکەن و رێگر بن لە خراپتربوونی دۆخی کتێبخانە دیجیتاڵییەکان و خوێندنەوەی بابەتی کواڵیتیی نزمی کتێبە دیجتاڵییەکان.

loading....