کتێبی "100 وشە و 100 وێنە"ـی شێرزاد هەینی بڵاودەکرێتەوە
ژیلە نەجات 08/02/2025

لە شاری هەولێر رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی "100 وشە و 100 وێنە"ـی نووسەر شێرزاد هەینی بەڕێوەدەچێت.
رێوڕەسمەکە لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ نوێترین بەرهەمی شێرزاد هەینی بەناوی "100 وشە و 100 وێنە"، هاوکات چەند کتێبێکی دیکەی چاپکراو پێشکەشدەکرێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ، 8ـی شووباتی 2025، رێوڕەسمەکە کاتژمێر 4:00ـی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو بەڕێوەبچێت.

loading....