داهاتی فیلمەکەی بۆب دیلان 88 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند
ژیلە نەجات 08/02/2025

داهاتی فیلمی "کۆمپلیت ئەنناون" 88 ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا تێپەڕاند، دوای ئەوەی لە 25ـی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا دەستی بە نمایشکرد.
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای " Searchlight Pictures"ـە، ماوەکەی دوو کاتژمێر و 21 خولەکە، داهاتەکەی تەنها لە ئەمریکادا 67 ملیۆن و 343 هەزار دۆلارە، لە ئاستی جیهانیشدا 20 ملیۆن و 663 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، تیموسی شالامێت رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.
بەشێکی سەرەکی فیلمەکەش باس لە پەیوەندی رۆمانی نێوان بۆب دیلان و جوان بایز دەکات، کە دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی بە گوندی گرینچ لە شاری نیویۆرک لە ساڵی 1961ـدا دەستیپێکردووە.
loading....