خزمەتگوزارییەکانی پلەیستەیشن دەستیان بەکار کردەوە

test

دوای لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پلەیستەیشن، لە رۆژی هەینی، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە رایگەیاند، جارێکی دیکە خزمەتگوزارییەکان گەڕاونەتەوە بۆ کارکردن.

پلەیستەیشن لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، ئێستا بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان کاردەکەن و داوای لێبووردنی لە بەکارهێنەرانی کرد، بەبێ ئەوەی هۆکاری لەکارکەوتنەکە بخاتەڕوو.

پچڕانی خزمەتگوزارییەکان، بووە هۆی ئەوەی بەکارهێنەران بێبەشبن، لە دەستڕاگەیشتن بە یارییە ئۆنڵاینەکانی وەکو: فۆرتنایت، کاڵ ئۆف دیوتی، گراند سێفت ئەوتۆ و مارڤڵ رایڤاڵز، هەروەها کێشەی بۆ یارییە ئۆفڵاینەکانیش دروستکرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی داوندیتێکتەر، پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی پلەیستەیشن لە شەوی هەینیدا دەستیپێکردووە.

پلەیستەیشن لە تۆڕی ئێکس داوای لێبووردنی لە بەکارهێنەرانی کرد و رایگەیاند:"هەموو بەشداربووانی پلەیستەیشن پڵەس، پێنج رۆژی زیادەیان پێدەدرێت".