لە بەرلینالەی ئەمساڵ چی نمایشدەکرێت؟

test

بەم نزیکانە، یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی ئەوروپا و جیهان دەستپێدەکات و سەرنجی رەخنەگرانیش لەسەر ئەو فیلمانەن کە لەم فێستیڤاڵەدا نمایشدەکرێن.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا، ناسراو بە بەرلینالە، لە 75ـهەمین خولی خۆیدا، رێکەوتی 13ی شوبات دەستپێدەکات و تاوەکو 23ی مانگ بەردەوام دەبێت، ئەم فێستیڤاڵە، لە ئاستی جیهانییدا، ناوبانگێکی زۆری هەیە و بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەفتە شاری بەرلین دەکات بە گەورەترین سەکۆی سینەمایی لە کیشوەری ئەوروپا.

بڕیارە لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا، ژمارەیەک لە چاوەڕوانکراوترین بەرهەمە سینەماییەکان نمایشبکرێن، لەوانە:

Mickey 17

Blue Moon

Honey Bunch

The Thing With Feathers

loading....