رووخساری تۆم کروز کاردانەوەی دروستکردووە

نوێترین دەرکەوتنی تۆم کروز لە ریکلامێکی "Super Bowl"ـدا کاردانەوەی دروست کردووە و کەسانێکی زۆر پێیان وایە کە شێوەی رووخساری بەڕاددەیەکی زۆر گۆڕاوە.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەوە وەسفی دەکەن کە زۆر راکێشراوە، ئەمەش پرسیاری ئەوەی لەلا دروستکردوون کە هۆکاری گۆڕانەکەی چیە.
لە ریکلامەکەشدا تۆم کروز باسی رووبەڕووبوونەوەی نێوان تیپی کانساس سیتی چیفس و فیلادلفیا ئیگڵز دەکات، تەرکیز دەخاتە سەر ئەو رووبەڕووبوونەوە گەورەیەی نێوان دوو گروپەکە لە هەوڵدان بۆ بردنەوەی سوپەر بۆڵ بۆجاری سێیەم.
لەو ریکلامەدا کە کروز کۆمەڵێک وشەی هاندەرانە دەڵێن، وەک دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆر لە بینەران سەرقاڵی بینینی رووخساری بوون، پێیان وابووە کە دەربڕینەکانی رووخساری بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە، کەسانێکیش پێیان وایە کە گەنج بووەتەوە و دەکرێت ئەو گۆڕانە بەهۆی ماکیاژ و دەستکاریکردنی ڤیدیۆکەوە بووبێت.
تۆم کروز تەمەنی 63 ساڵە و بە رۆڵبینینی لە فیلمە ئاکشن و پڕ سەرکێشییەکاندا ناسراوە، فیلمەکانی لەسەر ئاستی جیهان بینەرێکی زۆری هەیە، سێ جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە و سێ جاریش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردووەتەوە.