خەڵاتەکانی کۆمەڵگەی کاریگەرییە وێنەییەکان دابەشکران
حەسەن فەلاح 12/02/2025

خەڵاتەکانی کۆمەڵگەی کاریگەرییە وێنەییەکان دابەشکران و ژمارەیەک لە دیارترین فیلمەکان بوون بە براوە.
خەڵاتەکانی کۆمەڵگەی کاریگەرییە وێنەییەکان ناسراو بە خەڵاتەکانی "VES"، لە 23ـهەمین خولی خۆیاندا، بەسەر ژمارەیەک فیلمی سینەمایی گەورەدا دابەشکران و لە سایەی کاریگەرییە وێنەییەکان دروستکردنی جوانترین وێنە خەڵاتکران.

فیلمی "Kingdom of the Planet of the Apes"، لە دیارترین براوەی ئەم رێوڕەسمە بوو، بوو بە براوەی خەڵاتی سەرەکیی و لە ئاستی کاریگەرییە وێنەییە راستەقینەکانیشدا ستایشێکی زۆر کرا، لە بەرەیەکی دیکەدا، فیلمی "Dune: Part Two"، توانی سێ خەڵاتی جیاواز لە پۆلەکانی سینەماتۆگرافیی دەستکرد، سیمیولەیشن و رووناکیی و کۆمپۆزشنی دەستکرددا براوە بێ.

ئەمساڵ لەچوارچێوەی 25 پۆلی جیاوازدا خەڵاتەکان دابەشکران.
loading....