سێیەمین پێشانگەی کتێبی ناوەندی ئاشتی لە هەولێر کرایەوە
حەسەن فەلاح 12/02/2025

لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر سێیەمین پێشانگەی کتێبی ناوەندی ئاشتی کرایەوە، کە وابڕیارە تاوەکو 10 رۆژی دیکە بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ، چوارشەممە، 12ـی شووباتی 2025، سێیەمین پێشانگەی ناوەندی ئاشتی بە بەشداریی زیاتر لە 10 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی شاری هەولێر و سلێمانی کرایەوە.
لەو پێشانگەیە کە تاوەکو 10 رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت، داشکاندن بۆ کتێبەکان کراوە تاوەکو زۆرترین کڕیار لێی سوودمەند بن.
ئەمەش سێیەمین جارە ناوەندی ئاشتی پێشانگەی کتێب بکاتەوە، بەو ئامانجەی بتوانێت زۆرترین کتێب بۆ خوێنەران بەردەست بخات.




loading....