کوڕانی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی بوونە سوپرازێکی گەورە لە ئێران

test

هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی بووە سوپرازێکی گەورە لە ئێران

لە شاری کرماشانی وڵاتی ئێران پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی شارە بەهێزەکانی ئێران، بە بەشداری 25 شاری بەهێزی ووڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.

لەم پاڵەوانێتییەشدا زۆربەی یاریزانە بەهێزەکانی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی ئێران نوێنەرایەتی شارەکانی خۆیان دەکرد.

نوێنەرە بەهێزەکەی کوردستان و شاری سلێمانی، هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی، دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز لە نێوکۆمەڵەکەی خۆیان، کە بە کۆمەڵەی ئاگرین ناسرابوو، تیایدا کوڕانی شاری سلێمانی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و توانیان 4 یاری لەسەر یەک ببنەوە و ببنە یەکەمی گروپەکەی خۆیان.

لە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتییەکە، کوڕانی شاری سلێمانی رووبەڕووی کوڕانی شاری ( خوڕەم ئاباد ) بونەوە و لەیاریەکی پڕ رکابەریی بەهێز، کوڕانی شارە حەیاتەکە توانیان بە ئاستە بەرزەکەیان خۆیان بگەیەننە چوار گۆشەی زێڕین و زەنگی مەترسییان بۆ رکابەرەکانیان لێدا.