راكردنى ماوه درێژى یانه‌كانى عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت
هەرێز جەمال 14/02/2025

سبه‌ى شه‌ممه له شارى كه‌ركوك یه‌كه‌مین چالاكى ئه‌م وه‌رزه‌ى فیدراسیۆنى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق به راكردنى ماوه درێژ بۆ یانه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئاستى پیاوان و خانمان به‌به‌شداریی 150 یانه ده‌ستپێده‌كات.
ساڵانه فیدراسیۆنى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق دواى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى و په‌سه‌ندكردنى بڕیار‌و پێشنیارى ساڵانه‌ى چالاكیه‌كانى ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م چالاكیش راكردنى ماوه درێژ ده‌بێت.
بڕیاره راكردنه‌كه كاتژمێر 9:00 به‌یانى ده‌ستپێبكات و بۆ سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى تاك و تیپ.
loading....