بوزورگ عەلەوی.. گەورە نووسەری سەدەی بیستەمی ئێران

test

بوزورگ عەلەوی، یەکێکە لە دیارترین نووسەر، رۆماننووس و بیرمەندە سیاسییە دیارەکانی ئێران، لە سەدەی بیستەمدا، لەڕێگەی کارە ئەدەبییەکانییەوە، کاریگەریی گەورەی لەسەر کۆمەڵگەکەی دروستکردووە.

بوزورگ عەلەوی، رێکەوتی سێی شوبات لە شاری تاران لەدایکبووە، لە وڵاتی ئەڵمانیا برەوی بە زانست و خوێندەواریی داوە و فێری زمانی ئەڵمانیی بووە، پاشان پاڵپشت بە پاشخانە زمانەوانییەکەی، ژمارەیەک لە بەرهەمە ئەڵمانییەکانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

بوزورگ عەلەوی، لەماوەی ژیانی رووناکبیریی خۆیدا، توانیویەتی ژمارەیەک کاری ئەدەبیی بنووسێت، لەوانە: چاوەکانی، چەمەدان، میرزا، کاغەزە دڕاوەکانی زیندان و پەنجا و سێ کەس.

عەلەوی لەژێر کاریگەریی ژمارەیەک لە نووسەرە دیارەکانی جیهان کارەکانی نووسیوە و کاریگەر بووە بە رەوتە سیاسییەکان، بەدیاریکراوییش رەوتی کۆمیۆنیزم و لەسایەی بیرۆکەکانی ئەم رەوتەدا گرێچنەکانی هەڵهێنجاوە، بەدیاریکراوییش نووسەرانی وەکو: دۆستۆیەڤسکی، شیللەر و چێخۆف کاریگەریی گەورەیان لەسەری دروستکردووە.

بوزورگ عەلەوی، رێکەوتی 16ی شوباتی 1997، لە تەمەنی 93 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە و لە ئەڵمانیا بەخاک سپێردراوە.

loading....