کیپلیمۆ ژمارەی پێوانەیی جیهانیی نیوە ماراسۆنی شکاند

test
یاکۆب کیپلیمۆ، راکەری بەناوبانگی ئۆگەندا و خاوەنی ریکۆردی جیهانیی نیوە ماراسۆنی بەرشلۆنە. فۆتۆ: لاڤانگواردیا

جاکۆب کیپلیمۆی ئۆگەندی، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕیکۆردی جیهانیی نیوە ماراسۆنی شکاند، دوای ئەوەی ماوەی نیوە ماراسۆنی بەرشلۆنەی بە 56 خولەک و 41 چرکە بڕی، ئەم ریکۆردە نوێیەش 49 چرکە خێراترە لە ریکۆردی پێشووتری یۆمیف کەجێلشای راکەری ئەسیوپی، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تۆماریکردبوو.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی گۆڕەپان و مەیدان لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاندووە، دەستکەوتی کیپلیمۆ کە دووجار پاڵەوانی جیهانی 'کرۆس کانتری' بووە، باشترین ریکۆردی تاکەکەسییە تاوەکو ئێستا لە نیوە ماراسۆنی پیاواندا تۆمارکراوە.

ریکۆردەکەی کیپلیمۆ تاکە ریکۆردی ئەمڕۆی گۆڕەپان و مەیدانی جیهانی نەبوو، بەڵکو تۆشیکازو یامانیشی ژاپۆنی، ڕیکۆردی جیهانی لە پێشبڕکێی 20 کیلۆمەتری پێشبڕکێی بەپێ رۆیشتن شکاند و ماوەکەی بە کاتژمێرێک و 16 خولەک و  یەک چرکە بڕی، بەم سەرکەوتنەش توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت کە پێشتر بەناوی یوسۆکی سوزوکی هاونیشتمانییەوە بوو و  لە ساڵی 2015 تۆماریکردبوو.