هەرێمی كوردستان و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێككەوتن

test
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرایكرد، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی بڕی پێویست رێككەوتوون.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، "ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 2ـی 2024، دوای پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی بڕی بەردەست".

روونیشكراوەتەوە، "بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێکهێنراوە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەم رووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە".

loading....