كه‌س لە توڕەیی هاندەران پارێزراو نییە

test

ئەحمەد سەنگاوی

لە ئیسپانیا هاندەر چاودێرە بەسەر هەموو شتێکەوە. کەس لە توڕەیی هاندەران پارێزراو نییە، یەک دوو ساڵی رابردوو، وەکو جۆرێک لە سوکایەتی هاندەرە دڵسۆزەکانی بەرشلۆنە، بیلتەکانی خۆیان بە هاندەرانی تیپی دژبەر دەفرۆشت، ئەوەبوو لە یارییەکەی فرانکفۆرد، چاڤی شۆک بوو، بینی یاریگەی بەرشلۆنە تەنراوە بە هاندەری ئینتراخت فرانکفۆرد. دەیانجار چاڤی و فلیک داوایان لە هاندەران کردووە، کورسییەکان پڕبکەنەوە، هێشتا نەیانتوانیوە وەکو پێویست هاندەران ئاشتبکەنەوە. هەستکردن بە گوشاری هاندەران، زۆر ئەستێرەی ناچار کرد، بڕوات عوسمان و گریزمان نموونەی زیندوون. لە مەدرید، یان شێتت، دەکەن یان بەدەرکردنت دەدەن یان دەتکەن بە ئەفسانە، بە نموونە ڤینیسیۆس، کەریم، شێتکران و دروست کرانەوە، گاریس بەیڵ و هازارد، تا ئاستی نائومێدی لە تۆپی پێ بردران.

لە مەدرید ئەستێرەیەکی وەکو ئیمباپێ، لەسەر لەدەستدانی پەنارتی دەبێت روونکردنەوە بدات و بەڵێنی خۆچاککردن بدات. وایان لە کەریم کرد، نەیدەزانی چی بکات بۆ ئەوەی دڵی هاندەران بەدەستبهێنێت، دواجار لەژێر ئەو گوشارەدا، بووە ئەفسانەی یانەکە، کاکا و بەیڵ و هازارد هەڵهاتن. ڤینی ئەوەندە هەستی بە گوشاری هاندەران کردبوو، هێندە گاڵتەیان پێکردبوو، گۆڵی دەکرد، بۆ بەتاڵکردنەوەی گووشارەکەی و بەدەستهێنانی دڵی هاندەران دەگریا. لە ریاڵ کەس بۆی نییە ئینتیمای بۆ یاریزان و راهێنەر، زیاتر بێت، وەک لە ئینتیما بۆ هاندەر و مێژووی یانەکەیە، بۆیە لە مەدرید، هەرگیز راهێنەر ناتوانێت، کەموکورتی بۆ یاریزانی ئاستنزم پەردەپۆش بکات، هەر خودی راهێنەر خۆی لەژێر تیری رەخنەی هاندەراندایە.

گوشاری هاندەرانی ریاڵ هێز و ئیرادە بە یاریزان دەبەخشێت و پاڵنەرێکی گرنگە بۆ خۆچاککردن، چونکە ئەوان چاوەڕوانی زیاتریان لەو یاریزانانە هەیە، بەکورتی ئاسان نییە ئەزموونی داڕمانی یانەی ئینگلیزی بە ئاسانی بەسەر بەسەر شلۆنە و ریاڵ مەدرید رووبدات. لە ئینگلتەرا هاندەران بەشێک نین لە رووداوەکان، بەشێک نین لە گوشار، بەشێک نین لە ناڕەزایی دەربڕین، یاریزان و راهێنەر حساب بۆ گوشاری هاندەر ناکات، کەس هۆشی لای کردانەوە و ناڕەزایی هاندەر نییە.لای زۆرییەکەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بلیت ناڕەزایی دەردەبڕن، یان جارجارە لە دژی خاوەن یانەیەک خۆپیشاندانی سنووردار ئەنجام دەدەن، بەڵام ژینگەی تۆپی پێی ئینگلتەرا، هاندەر رای گشتی دروست ناکات، لیڤەرپووڵ 30 ساڵی پێویست بوو، بۆ ئەوەی پرێمەرلیگێک بەدەستبهێنێت، هاندەر کێشەی نەبوو 30 ساڵ بەبێ توڕەبوون، واقیعە تاڵەکەیان قبوڵ کرد و چاوەڕێیان کرد. لە چێڵسی و تۆتنهام هەمان بەزمە، وابزانم تۆتنهام هەر پرێمەرلیگی نییە و کەسیش بۆ ئەم ئیفلاسییە کۆمێنتی نییە، ئەوە باسی مان یونایتد ناکەم، 13 ساڵە یاریگە پڕ دەبێت لە هاندەر و پاڵپشتی راهێنەر و یاریزانی شکستواردوو دەکەن و مێش میوانیان نییە. ئارسیناڵ 21 ساڵە هەوڵی بێهودە دەدات، بۆ بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ و ئەنجامی نییە، کەسیش هیچ ناڵێت.

جا بۆیە ئەوەی بەسەر سیتیدا هاتووە، لەم چوارچیوەیە تێناپەڕێت، هەست دەکەم هاندەری یانەی ئینگلیزی تەنیا بۆ چێژی ئەو 90 خولەکە دەچنە ناو یاریگە، بەلام هاندەری بەرشە و ریاڵ، بە مەرجی سەرکەوتن، بلیتی یارییەکان دەبڕن. گواردیۆلا هەموو شتێکی لەدەستداوە، یانەکە تا نزمترین ئاستی بێباکی رۆیشتووە و کەس کێشەی نییە. کاتێک تەماشای یاریی لیڤەرپووڵ و مان سیتیم کرد، ئەو هەستەم بۆ دروست بوو کە ئەمە یاریی یەکلاییکردنەوەی نازناوەکەیە، چونکە حەماس و پەرۆشیی هاندەران، لەگەل ساڵانی پێشوو جیاوازیی نەبوو، هاندەر هەرگیز لەسەر دەیان هەڵەی بێمانای گواردیۆلا بێدەنگە کە بووەتە هۆی دەرکردنی سیتی بەدەستی لیۆن و مۆناکۆ و ریاڵ و تۆتنهام و لیڤەرپووڵ.

loading....