دياردەی گەردوونیی "نمایشی هەسارەکان" روودەدات

test
دیمەنێکی هەسارەکان لە بۆشایی ئاسمان

شارەزايانی گەردوونی دەڵێن، لە ئێوارەی رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەينی، دياردەيەکی گەردوونی لە ئاسماندا بەديدەکرێت، کە پێی دەوترێت "نمايشی هەسارەکان".

لە ئێوارەی ئەو سێ رۆژەدا بۆ ماوەيەکی کورت حەوت هەسارە لە ئاسماندا  دەبیندرێن، کە بريتين لە مەریخ، موشتەری، ئۆرانۆس، ڤینۆس، نيپتۆن، عەتارد و زوحەل.

ئەم دیاردەیە دیمەنێکی دەگمەنە و تاوەکو ساڵی 2040  رووناداتەوە و حەوت هەسارە لە یەک کاتدا بەو شێوەیە بەباشی نابيندرێن.

دياردەکە لە رۆژی سێشەممەوە دەستيپێکردووە، باشترین کات بۆ بینینی زۆرترین ژمارەی هەسارە ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت دوای خۆرئاوابوون دەبێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی دا.

چوار لە هەسارەکان، کە عەتارد، ڤینۆس، موشتەری و مەریخن بە چاو دەبینرێن، زوحەل سەخت دەبێت بۆ بینین، پێویستت بە تەليسکۆپ دەبێت بۆ بینینی دوو هەسارەکەی تر، کە ئۆرانۆس و نيپتۆنن.