ئاكپارتی وەڵامی پەیامەكەی ئۆجەلانی دایەوە
ئارام عوسمان 27/02/2025

پارتی داد و گەشەپێدان "ئاكپارتی"ـی دەسەڵاتدار، وەڵامی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەی دایەوە و رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجام دەكەن.
ئەفكان ئالا، جێگری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی ئاماژەی بەوەكردووە، كرۆكی بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكەیە و چاوەڕێی ئەنجام دەكەن.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، چاوەڕێی ئەوەن كە پەكەكە چۆن وەڵامی بانگەوازەكە دەداتەوە، گوتیشی "بە چەكدانانی پەكەكە توركیا لە كۆت و بەند رزگاری دەبێت".
ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانیان خوێندەوە و تیایدا داوای لە پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە كرد، كۆنگرە ساز بكەن و چەك دابنێن، بەرپرسیارێتیی مێژوویی چەكدانانیشی گرتە ئەستۆ.
loading....