نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیامەكەی ئۆجەلان: هیوادارین پەكەكە پابەند بێت

test
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داواكارن په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كەی عەبدوڵا ئۆجەلان‌ بێت.

نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، "به‌ گه‌رمى پێشوازی له‌ په‌يامى به‌ڕێز ئۆجەلان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ين".

روونیشیكردووەتەوە، "داواكارين په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه‌ بێت و جێبه‌جێى بكات، هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه‌ زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌، بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه‌‌ و له‌و رێگه‌يه‌وه‌ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه‌ دى، نه‌ك به‌ چه‌ك و توندوتيژى".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، "ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته‌ سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌، ئاماده‌ين رۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين، هه‌روه‌ها به‌رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ رۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانين كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌بير و بڕوا و روانگه‌يه‌كى روونه‌وه‌ زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد".

جەختی لەوەشكردووەتەوە، "هيوادارين قۆناغى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له‌ توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌ریى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".

loading....