مەزڵوم عەبدی لەبارەی پەیامەكەی ئۆجـ.ـەلان چی دەڵێت؟
ئارام عوسمان 27/02/2025

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریا دیموكرات دەڵێت، پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ پەكەكەیە و بۆ ئەوان نییە.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوە رووندەكەینەوە كە پەیامەكەی ئۆجەلان تایبەتە بە پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە، هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە لە سووریا نییە.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئۆجەلان لەبارەی پەیامەكەی ئێمەی ئاگاداركردووەتەوە، ئیجابی بووە و جەخت لە ئاشتی و ئارامی ناوچەكە دەكاتەوە، داوای كۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسی لەناوخۆی توركیا دەكات.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە گوتیشی، "ئەگەر ئاشتی لە توركیا بەدیبێت، واتای ئەوەیە كە هیچ بیانوویەك بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئێمە لە سووریا نییە".
loading....