ژمارەیەک ئەپڵیکەیشنی ئایینی بە زمانی کوردی بۆ مانگی رەمەزان

test

بانگ: ئەپێکی تایبەتە بە کاتەکانی بانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، شارۆچکە و شارەدێکان هاوکات چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی وەک قیبلەنما، نزا و زیکری تێدایە.

دەنگی قورئان: تایبەتە بە گوێگرتن لە قورئان بە دەنگی قورئانخوێنە کورد و جیهانییەکان، هەروەها لە رێگەیەوە دەتوانیت فێری شێوازی خوێندنەوەی پیتەکانی قورئان ببیت.

رێگەی ئیسلام: ئەم ئەپەش هاوشێوەی ئەوانی دیکە چەندین تایبەتمەندی هەیە، لەوانە، کاتەکانی بانگ، قورئان، شێوازی نوێژکردن و پرسیار و وەڵام.

زانستی ئیسلام: ئەم ئەپە کاتەکانی بانگی تێدایە بە گوێرەی شارەکان، پرسیار و وەڵامی ئایینی و قورئانی تێدایە و لە هەمانکاتدا تەفسیرەکەی بە زمانی کوردی بەردەستە، هەروەها کتێبخانەیەکی ئایینی تێدایە و چەندین کتێبی جیاوازی دەربارەی ئایینی ئیسلام تێدایە.

نور: چەندین تایبەتمەندیی سەرنجڕاکێش و ناوازەی تێدایە، هاوشێوەی ئەپەکەنی دیکە کاتی بانگ، قیبلەنما، فەرموودەی تێدایە، بەڵام بەشی قورئانەکەی تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەوەیش تایبەتمەندیی هەبوونی ئایەتە قورئانییەکانە بە زمانی ئاماژە، کە تایبەتە بەو کەسانەی کە نابیستن یاخود ناگۆن، هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەشی ئەوەیە کە دەتوانێت بە زمانی کوردی شێوازی خوێندنەوەی ئایەتە قورئانییەکانت فێربکات.