هۆشداریی لە کەمبوونەوەی ئاو لە ئێران دەدرێت

test
ئاستی کەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوی کەرەج

لە ئێران هۆشداریی لە کەمبوونەوەی ئاو دەدرێت و فەرمانگەی زانیاری و داتاکانی ئاوی وڵاتەکەش دەڵێت، ژمارەیەک لە بەنداوە گرنگ و گەورەکانی ئێران بە رێژەی %25 تاوەکو 75% رێژەى ئاویان کەمیانکردووە.

فەرمانگەکە دەشڵێت، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە ئێران گەیشتووەتە 101 ملم، لە کاتێکدا رێژەی ئاسایی دەبێت 150 ملم بێت، بەراورد بە ساڵی رابردووش 37% باران کەمتر باریوە.

وەزارەتی وزەی ئێرانیش رایگەیاند، ئەمساڵ لە پارێزگای تاران بارانبارین بە رێژەی 47% کەمیکردووە.

دەشڵێت، بەنداوەکانی لار، لێتیان، ماملۆ و کەرەج کە بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوەی تاران دابین دەکەن، بەڕێژەیەکى بەرچاو ئاو تیایاندا کەمیکردووە.

ئێران ئاوی گلدراوەی بەنداوەکان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و ئاودێریی، بەرهەمهێنانی کارەبا، کۆنترۆڵکردنی لافاو، بەکارهێنانی پیشەسازیی و گەشتیاریی، بەکاردەهێنێت.

پێش ساڵی 1979 لە ئێران 19 بەنداو هەبووە، بەڵام ئێستا ژمارەی بەنداوەکانی ئێران گەیشتووەتە، زیاتر لە 200 بەنداو، کە توانای گلدانەوەی 21 ملیار و 13 ملیۆن مەترە سێجا ئاویان هەیە.

loading....