پۆلیسى دارستانی سلێمانی: لە سبەیەوە راوەماسی قەدەغەیە

test
کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هێمن کەمەرخان گوتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى - کەناڵ8

هێمن کەمەرخان گوتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا گوتی، راوەماسی بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکرێت.

گوتیشی، لە سبەى 20ى ئازارەوە بڕیارەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تاوەکو 20ـى حوزەیرانى 2025 راوەماسی قەدەغەیە.

هێمن کەمەرخان داواشى لە هاونیشتمانیان کرد پابەندبن بەڕێنماییەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەوە.

گوتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى راشیگەیاند، هێزەکانیان لەسەرجەم شوێنەکان ئامادە دەبن و سەرجەم ئەو کەسانەش رووبەڕووى سزاى یاسایى دەکەنەوە، کە سەرپێچى لە رێنماییەکان دەکەن.

loading....