کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواودەبێت و ئەگەری نمەباران و بارانی چڕ لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، ئەمڕۆ (19ی ئازار) ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە هەیە، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاستی دابارین مامناوەند و لێزمەباران دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەی، وەزارەتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕپچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
هاوکات کەشناسیی عێراقیش، کەشی پێشبینیکراوی چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ شەپۆلێکی بارانبارین روو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لەهەندێک ناوچە خۆڵبارینێکی کەم دەبێت و لە رۆژی شەممە شەپۆلی بارانەکە کۆتایی دێت.