حکومەتى هەرێمى کوردستان پارکى نیشتمانى لە دهۆک دروستدەکات

test
دیمەنێک لە شوێنی پارکی نیشتمانیی دهۆک

فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گەورەترین پارکى نیشتمانى لە دهۆک بە گوژمەى 135 ملیار دینار دروست دەکرێت.

فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى 22ـى ئازارى 2025 بڵاویکردەوە، "گەورەترین پاركی نیشتمانی لە دهۆک بە گوژمەی 135 ملیار دینار دروست دەکرێت و هەموو مەرجە گەشتییارییەكانی تیادایە".

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، دەست بە دروستکردنی پارکى نیشتمانى لە دهۆک کراوە، کە ژمارەیەک لە هۆتێل، مۆتێل، نافورەی ئاو، شوێنی تایبەت بە وەرزش و شوێنی تایبەت بە وەستانی ئۆتۆمبێل لەخۆ دەگرێت.

هاوکات، ئەوە خراوەتەڕوو، 5%ـی کارەکانی پرۆژەکە تەواوکراون و ساڵی 2028 سەرجەم کارەکانی پرۆژەکە کۆتایی دێت و بە فەرمی بەڕووی هاونیشتمانیاندا دەکرێتەوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەوەشى رونکردووەتەوە، رووبەری پرۆژەکە ملیۆنێک و 250 هەزار مەتر دووجایە و 70%ـى پرۆژەکە لە سەوزایی و ئاو پێکدێت و ئەوەش کاریگەریى ئەرێنى لەسەر ژینگەى دهۆک دەبێت.

loading....