تیمی ماکلارێن بۆ رووخاندنی رێدبوڵ کاردەکات

ساڵ دوای ساڵ، تیمەکانی فۆرمولا وەن بەهێزتر دەبن، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاش ئۆتۆمبێلەکان خێراتر دەبن و ئامانجیانە پێشبینییە مەحاڵەکان تێپەڕێنن.
سەردەمانێک تیمی فێراری، دواتر تیمی مێرسیدس دەستییان بەسەر جیهانی خێراییدا گرتبوو، بەڵام لە دوای مێرسیدس، لە 2021ـەوە تیمی رێدبوڵ باڵادەستی خۆی سەپاند و بووە بەهێزترین تیم.
ئەم وەرزە گوومان لە ئاستی رێدبوڵ هەیە، تەنیا ماکس ڤێرشتاپنیان بەدەستەوە ماوە، دوای چوار ساڵ بوون بە پاڵەوان لەسەریەک، چیدیکە ئەو بەهێزە نەماون، بەهۆی رۆیشتنی دوو ئەندازیار کە یەکێکیان ئەدریان نیوی بوو، کە هۆکاری پشت سەرکەوتنەکانی ماکس ڤێرشتاپن و ئۆتۆمبێلەکەی بوو.
بە پێچەوانەوە تیمی ماکلارێن بوون بە پاڵەوانی لێ بووەتە گرێ کوێرە، بەڵام خەریکە ئەو گرێ کوێرەیە دەکاتەوە، بەجۆرێک وەرزی رابردوو بووە باشترین تیمی وەرز، بەڵام هیچ کام لە شۆفێرەکان ئۆسکار پیاستری و لاندۆ نۆریس نزیک نەبوونەوە لە بوون بە پاڵەوان.
ئەم وەرزە ماکلارێن هەمووانی شۆک کردووە، بە بزوێنەری مێرسیدس و دیزاینی فێرارییەوە پێش مێرسیدس و فێراری داوەتەوە.
بزوێنەرێکی بەهێزتر کە ئەندازیاری خۆیان درووستییان کردووەتەوە، دیزاینێکی دەرەوەی ئۆرۆمبێلەکە بەهێزترە و بە ئەلەمنیۆمێکی باشتر رووپۆشکراوە.
تاوەکو ئێستاش لە 2025، تەنیا دوو پێشبڕکێی فەرمی ئەنجامدراون، ئەوانیش پێشبڕکێی ئوستراڵیا و چین بوون، کە پیاستری و لاندۆ نۆریس بوونە پاڵەوان.
