یاریزانێکی بەرازیلی سەرنجی هانسی فلیکی راکێشاوە

test

لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا، بەرشلۆنە بەنیازە چەند گرێبەستێک ئەنجامبدات، بەتایبەت کە لایەنی دارایی یانەکە بەرەو باشتر چووە، ئەمەش هەلێکە تۆڵەی وەرزی رابردوو بکەنەوە کە نەیانتوانی یاریزانی پێویست بکڕن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاند، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و ئەگەر ئیدارەی یانەکە بە نیازی گرێبەستکردن بن لەگەڵ هەر یاریزانێک، دەبێت سەرەتا بە فلتەری هانسی فلیکی راهێنەردا تێپەڕببێت، چونکە راهێنەرەکە باشتر دەزانێت یانەکە پێویستی بە چ جۆرە یاریزانێک هەیە.

ئەمجارەش فلیکی راهێنەر، داوای ڤاندەرسۆن، یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و مۆناکۆی فەڕەنسی کردووە.

فلیک بە ئیدارەی یانەکەی گوتووە، بە هەر نرخێک بێت گرێبەستێک پێشکەشی ڤاندەرسۆن بکەن، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆش هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.

موندۆ دەڵێت هۆکاری ئەوەی، کە فلیک ئەو یاریزانەی دەوێت ئەوەیە، ڤاندەرسۆن لە هێرشبردن زیرەکە، دەتوانێت چانس دروستبکات، بەرگریی دەکات و دەزانێت چۆن لە ناوچە ئاڵۆزەکانی یاریگا کۆنترۆڵی تۆپ دەکات، بەتایبەت لەو پۆزشنانەی کە بەرگریکار و هێرشبەر دەورەیان داوە.

ڤاندەرسۆن دێ ئۆلیڤێرا کامپۆس، تەمەنی 23 ساڵە و نرخی بە 20 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مۆناکۆی فەڕەنسییە.

ڤاندەرسۆن، لەگەڵ مۆناکۆ 34 یاریی کردووە ئەم وەرزە، دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە.

loading....