ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بۆ ریاڵ مەدرید ئامادەیە

test

ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری یانەی لیڤەرپووڵ، بە هەموو شێوەیەک نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ رەتکردووەتەوە و هاوینی ئەمساڵ روودەکاتە یانەی ریاڵ مەدرید.

دەیڵی مەیڵ، ئاشکرای کرد، ئارنۆڵدی 26 ساڵ بە هیچ کام لە ئۆفەرەکانی لیڤەرپووڵ رازی نەبووە و گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کردووە و هەموو مەرجەکان و درێژەی گرێبەستەکە واژۆ کراون.

گەرچی دەبووایە ئارنۆڵد لە میرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید بکردایە، بەڵام ئەوکات لیڤەرپووڵ رازی نەبوو، هەربۆیە چاوەڕێی کرد تاوەکو گرێبەستەکەی کۆتایی هات.

رۆژنامەی تۆڵک سپۆرت رایگەیاند، کە ئارنۆڵد هەفتانە لە ریاڵ مەدرید 220 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی پێنج ساڵە.

دەیڵی مەیڵ راشیگەیاند، کە ئارنۆڵد لە مانگی یەکی 2025ـەوە لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی بەتایبەتی قسە کردووە و رازی بووە کە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات، هاوکات ئەگەری هەیە لە 2ـی 7ی 2025 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاندەران بناسێندرێت.

ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، تەمەنی 26 ساڵە و لە 2016ـەوە پەیوەندی بە لیڤەرپووڵەوە کرد و بە گوێرەی وێبسایتی ترانسفەر مارکێت نرخی لە بازاڕی گواستنەوەدا 80 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپووڵ بەکۆی گشتی 349 یاریی کردووە، 22 گۆڵ و 87 ئەسیستی هەیە.

loading....