فرۆشتنی ئۆتۆمبێلى تێسلا لە یەکێتیی ئەوروپا %49 دابەزیوە

لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلى تێسلا لە یەکێتیی ئەوروپا بە رێژەی 49% بەراورد بە دوو مانگى ساڵى رابردوو دابەزیوە.
کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی کۆمپانیای ئەى سى ئى ئەى(ACEA) بڵاویکردەوە، فرۆشتی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا لە ئەوروپا لە مانگەکانی کانوونى دووەم و شوباتى 2025 بەراورد بە دوو مانگى ساڵى 2024 بە رێژەی 49% دابەزیوە.
هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو، تۆماری نوێی فرۆشتنى تێسلا لە وڵاتانى یەکێتییەکە، لە دوو مانگى یەکەمى ئەمساڵدا بۆ 19 هەزار و 46 ئۆتۆمبێل دابەزیوە، لەکاتێکدا لە دوو مانگى یەکەمى 2024 فرۆشتنى تێسلا زیاتر لە 28 هەزار ئۆتۆمبێل بووە.
لە ئێستادا تێسلا لە ئەوروپا لە فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەکانیدا رووبەڕووی ئاڵنگارى و کێبڕکێى کۆمپانیا چینییەکان بووەتەوە.
لە کاتێکدا کۆمپانیا نوێیەکانی چین بەهەمان شێوە بەردەوامن لە خستنەبازاڕی مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلى کارەبایی، کە نرخەکەى لە ئۆتۆمبێلى کارەبایى کۆمپانیاى تێسلا هەرزانترە، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر ئۆتۆمبێلى تێسلا کەمببێتەوە.