کۆکاکۆلا ساڵانە 600 هەزار تۆن پاشماوەی پلاستیکی فڕێدەداتە زەریاکانەوە

بەگوێرەی راپۆرتێک، تا ساڵی 2030 کۆمپانیای کۆکاکۆلا بەرپرسیار دەبێت لە 600 هەزار تۆن پاشماوەی پلاستیکی، کە ساڵانە فڕێدەدرێتە ناو زەریاکان و رێڕەوییە ئاوییەکان لە سەرانسەری جیهاندا.
بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە لەکاتێکدایە، کە نیگەرانییەکان لە زیادبووندان سەبارەت بەو مەترسییانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی مایکرۆپلاستیکەکانەوە بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ دروستدەبن و زاناکان دەڵێن، پەیوەندییان بە شێرپەنجە و نەزۆکی و نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
مات لیتلجۆن، بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی پیسبوون لە رێکخراوی ئۆشیانا دەڵێت، "کۆکاکۆلا گەورەترین بەرهەمهێنەر و فرۆشیاری خواردنەوەکانە لە جیهاندا، بۆیە ڕۆڵی ئەوان گرنگە کاتێک باس لە کاریگەریی پاشماوەی پلاستیکی لەسەر زەریاکان دەکەین."
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی 2024 کە لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانس بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای کۆکاکۆلا بەشداری سەرەکییە لە پیسکردنی ژینگەدا و لە پێش کۆمپانیاکانی پێپسی و نەستەلە و دانونەوەیە .
بە پشتبەستن بە داتاکانی فرۆشتنی کۆکاکۆلا لەنێوان ساڵانی 2018 تاوەکو 2023 ساڵانە 4 ملیۆن و 130 هەزار تۆن پلاستیک بەکارهاتووە، کە بەرامبەرە بە 220 ملیار بوتڵی کۆکاکۆلای 500 مللیلیتری، کەتوانای پڕکردنی گەدەی 18 ملیۆن نەهەنگی هەیە.