وەزارەتى کارەبا: 415 هەزار هاونیشتمانى کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

test
ژمارەیەک مۆلیدەی کارەبا

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر دابیندەکرێت.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکەکانی تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە لە ناوەندى شارى هەولێر دابیندەکەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى کارەبا، لەسەر ئاستی هەولێر 26 گەڕەک و 346 هەزار هاونیشتمانى لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوون.

هاوکات، ئەوە روونکراوەتەوە، تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، 415 هەزار هاونیشتمانى کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، هەروەها نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت لە 35 گەڕەکی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هەڵگیراون.

loading....