ریاڵ مەدرید و لیگانێس.. زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەمشەو کاتژمێر 23:00، لە گەڕی 29ـی لالیگا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی لیگانێس دەکات.
یارییەکە بۆ ریاڵ مەدرید ئاسانە، بیریشمان نەچێت لیگانێس گەرچی یانەیەکی لاوازە، بەڵام لە بەرشلۆنەی بردەوە، هاوکات ریاڵ مەدرید لەژێر فشارێکی زۆردایە، چونکە یانەکە ئەگەری هەیە، هەریەکە لە سیبایۆس، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس و رودیگێر رووبەڕووی سڕ کردن ببنەوە، بەهۆی ئاهەنگگێڕانەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.
یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە، ئەمشەو بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەتوانێت جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشلۆنە هاوتا بکاتەوە، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ هەر لە دووەم دەمێنێتەوە.
شاهانەکان، لە دوای شکستەکەیان بەرامبەر بەرشلۆنە لە 12ـی 1، لە یاریگای خۆیاندا نەدۆراون، کە هەشت یارییە لەسەرییەک تووشی شکست نەبوون و 24 گۆڵییان کردووە.
لە بەرامبەردا لیگانێس بارودۆخی خراپە و بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پلەی 18 و ناوچەی دابەزینی گرتووە.
لە دەرەوەی یاریگای خۆشیاندا لە دوایین 10 یارییدا تەنیا سێ شکستییان هەبووە، بۆیە دەتوانن گورزی خۆیان بوەشێنن.
بۆ ئەم یارییە ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریاڵ مەدرید لە تواناکانی کارڤاخال، میلیتاو، مێندی، سیبایۆس و ڤالێخۆ بێبەشدەبێت، گومان لە ئامادەبوونی گارسیا و کۆرتواش هەیە.
لە لیگانێسیش، بۆرخا خیمینێزی راهێنەر لە تواناکانی فرانکێسا و باریسیچ بێبەشدەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:
لونین
گارسیا، رودیگێر، ئەسێنسیۆ، ڤازکێز
بێلینگهام، چوامینی، ڤاڵڤێردی
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ، رۆدریگۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیگانێس:
دیمیترۆڤیچ
رۆزیێر، گۆنزالێز، ناستاسیچ، هێرناندێز، کروز
براشاناچ، تاپیا، سیسی
رابا، گارسیا
