بەڵگەیەکی نوێ سەبارەت بە مرۆڤی "Homo naledi" دەدۆزرێتەوە

test

بەگوێرەی دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەواری، مرۆڤی جۆری "Homo naledi"، کە یەکێکە لە مرۆڤە لەناوچووە دێرینەکان، رێوڕەسمی ناشتنی مردووەکانی ئەنجامداوە.

هۆمۆ نالێدی، یەکێکە لە خزمەکانی هۆمۆ ساپیەنس، کە بەنزیکەی 250 هەزار ساڵ لەمەوبەر، مردووەکانیان ناشتووە و لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان کاری هونەرییان دروستکردووە.

لێکۆڵینەوە نوێیەکە، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ گەرچی ئەم جۆرەی مرۆڤ خاوەنی مێشکێکی بچوکتر بووە، بەڵام ئاگایی هەبووە بەرامبەر بە ئاڵنگارییەکان و هاوشێوەی هۆمۆ ساپیەنس و نیاندەرتاڵەکان رێوڕەسمە جیاوازەکانی ئەنجامداوە.

loading....