لە رۆژانی جەژندا 18 بۆ 20 کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانییان دەدرێت
ژولیا ئەحمەد 29/03/2025

وەزارەتی کارەبای حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانى جەژندا 18 بۆ 20 کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانییان دەدرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، بە پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی نزیکەی چوار هەزار مێگاوات کارەبا، دەتوانرێت لە رۆژانى جەژندا، رۆژانە 18 بۆ 20 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانییان بدرێت.
دەشڵێت، زیاتر لە حەوت هەزار کرێکار و فەرمانبەری كارەبا بەشێوەی ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان، وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا، سیانەكان و پۆلیسی كارەبا، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لە کاردا دەبن.
loading....