هەورامی (گۆران) دەخرێتە لیستی زمانەکانی کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا
حەسەن فەلاح 30/03/2025

بە هەوڵی نووسەری دیاری کورد، ئیدریس پیری، کتیبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بڕیاری دا لە لیستی کتێبخانەکەیدا، هەورامی (گۆران) بۆ لیستی زمانەکانی زیاد بکات.
بە گوتەی ئیدریس پیری، کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا، بڕیاریان داوە، لە نووسین و کەتەلۆگەکانی کتێبخانەکەدا، هەورامی (گۆران) زیاد بکەن.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پای ئەم کارە، سوپاس و پێزانینی بۆ خەمخۆری نووسەر و رۆشنبیرانی کورد بە گشتیی و نووسەری ناوداری هەورامان "ئیدریس پیری" دەربڕی، کە لە ڕێگەی ساغکردنەوەی دەستنووسە دێرینەکان و نووسینەوەی مێژوو و ئەدەبیاتی هەورامان خزمەتێکی زۆری کتێبخانەی کوردی و میراتی مرۆڤایەتیی کردووە.
loading....