ئەلۆنسۆ و کلۆپ دوای ئەنچیلۆتی بەهێزترین بەربژێرن بۆ ریاڵ مەدرید

پۆستی راهێنەرایەتی یانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هێشتا گومانی لەسەرە و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ئەم هاوینە بڕوات.
گەرچی چەند رۆژێک پێش ئێستا کارلۆ ئەنچیلۆتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی گووتی: "بەرازیل و یاریزانەکانیم خۆشدەوێت، بەڵام من گرێبەستم لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە."
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە لە دەنگۆی ئەوە هەبوو، هەڵبژاردەی بەرازیل پەیوەندی بە ئەنچیلۆتییەوە کردووە، چونکە هەڵبژاردەکە دۆریڤال جونیۆری لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە.
سەرچاوەکانیش لە نمونەی، سپۆرت، فابریزیۆ رۆمانۆ، موندۆ دیپۆرتیڤۆ و بیڵدی ئەڵمانی باس لەوە دەکەن، کە ریاڵ مەدرید چاوی لە یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانیە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە.

گەر کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەم هاوینە و دوای مۆندیالی یانەکان، ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت، ئەوا یەکەم هەنگاوی یانەی شاهانە، پێشکەشکردنی گرێبەستە لەگەڵ یۆرگن کلۆپ یان چابی ئەلۆنسۆ.
یۆرگن کلۆپ بەهێزترین بەربژێرە، چونکە لە ئێستادا لە هیچ پۆستێکی راهێنەرایەتیدا نییە و لە رابردووشدا بە ئەزموونە و راهێنەرایەتی یانەی گەورەی وەک دۆرتمۆند و لیڤەرپووڵی کردووە.
