هاوژینەکەی دانی ئالڤێس لەدوای دوو ساڵ بێدەنگی دەشکێنێت

test

دوای سەلماندنی بێتاوانیی دانی ئالڤێش، بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی، بەمزووانە دەبێت بە باوک، دوای ئەوەی جوانای هاوژینی لە رێگەی سۆشیال میدیا ئاشکرایکرد، دووگیان بووە بە منداڵی یەکەم، وەک خۆی دەڵێت: نەمدەویست ئاشکرای بکەم، تا ساتی لەدایکبوونی کۆرپەکەمان، من بەهۆی ئەو رووداوانەی بەسەر ئالڤێش هات، بەرگەی سەختی زۆرم گرت، هەرئەوەش نا، دوو ساڵ لەمەوبەر دایکیشم کۆچی دوایی کرد، بۆیە هەستم دەکرد، بەتەنیام، بۆیە بڕیارمدا لە تەمەنی 27 ساڵیدا، ببم بە دایک. ئەگەرچی من پێنج ساڵە لەبیرکردنەوەدام کەی ببم بە دایک، هەمیشە بە خۆمم دەگوت: من بۆ دایکایەتی نابم، چونکە زۆر دەترسام، ئاخر منداڵێک بۆ ئەوەی باش بژی، پشت بە من دەبەستێت، ترسم هەبوو لەوەی کەسێکی تەمەبەڵم و حەوسەڵەی کارکردنم نییە، ترسم هەبوو وەکو ژنێک، خۆم لەدەست بدەم، بەڵام لەکۆتاییدا بەسەر ترس و دوودڵییەکانمدا زاڵبووم و چاوەڕێی لەدایکبوونی منداڵەکەمان دەکەم.

دانی ئالڤێشی تەمەن 41 ساڵ، بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکی بۆ سەر ئافرەتێک لە تەوالێتی یەکێک لە یانە شەوانەییەکان، 14 مانگ زیندانیی کرا، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازادکرا،، هەر ئەوکات هاویژینەکەی بڕیاریدا لە ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل جیاببێتەوە، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە و گوتی: دەرفەتێکی دیکە بە ئالڤێش دەدەم، بۆ ئەوەی هاوسەرگیرییەکەمان بەردەوام بێت. هەروەها جوانا دەشڵێت، ماوەی دوو ساڵە بەرگەی سوکایەتی و گاڵتەپێکردنی زۆرم گرت، وەک ئەوەی من دادگایی کرابم، ئەو خەڵکە بێوژدانانە کەوتبوونە وێزەی من، بەڵام بەرگەم گرت و نەڕووخام.

loading....