سودانی: توانای پاڵاوگەی میسان لە 40 هەزار بەرمیل نەوتەوە بۆ 110 هەزار بەرمیل زیاد دەکەین

test
بەشێک لە پاڵاوگەی نەوتی میسان

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای میسانی کرد و پرۆژەی زیادکردنى توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەى میسانى لە 40 هەزار بەرمیل نەوتەوە بۆ 110 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا راگەیاند.

سودانی، ئاماژەى بەوەکرد، پرۆژەی پەرەپێدان و فراوانکردنی پاڵاوگەی میسان لە ساڵی 2014ـەوە پەکیکەوتووە و حکومەتەکەی وەک بەشێک لە پلانی تەواوکردنی سەرجەم پرۆژە وەستاو و راگیراوەکان کاری تێدا دەکات و لە رێگەی کادری ناوخۆییەوە جێبەجێدەکرێت و لە ماوەی شەش بۆ هەشت مانگیشدا تەواو دەکرێت.

سودانى ئاماژەى بەوەشکردووە، چاویان لە شارێکی پیشەسازی نەوتی هەیە بۆ بەرهەمە نەوتی و پترۆکیمیاییەکان و بەمجۆرەش ئەم پرۆژانە هەزاران هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە پارێزگاکە و تەواوی عێراق دەڕەخسێنن.

بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، پرۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی میسان، لە دوو قۆناغ پێکدێت، کە دامەزراندنی یەکەیەکی نوێ بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت و توانای پاڵاوتنى 70 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا دەبێت لەگەڵ دامەزراندنی یەکە تەواوکەرەکان کە بریتی دەبن لە یەکەیەکی "بە هایدرۆجینکردن و باشترکردنی بەنزین و گازوائیل و یەکەیەکی تایبەت بە نەوتی سپی".

loading....