ریاڵ مەدرید و سۆسیداد.. زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

test

ئەمشەو کاتژمێر 22:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان، ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە میانی یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، میوانداریی ریاڵ سۆسیداد دەکات.

ئەمە یاریی گەڕانەوەیە، یەکێک لەم دوو یانەیە دەتوانن بگەنە یاریی کۆتایی، کە یاریی چوون بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.

یانەی شاهانە، گەر سەربکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی، ئەوا یان کلاسیکۆ یان دێربی مەدرید روودەدات.

ئەگەر ریاڵ مەدرید بگاتە قۆناغی کۆتایی، ئەوا دەبێتە دووەمجار لەماوەی 11 وەرزدا بگاتە کۆتایی.

لۆس بلانکۆس بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی لالیگایان گرتووە و بە جیاوازی سی خاڵ لەدوای بەرشلۆنەی پێشەنگەوەن.

لە بەرامبەردا ریاڵ سۆسیداد لە لالیگا بارودۆخی باش نییە و بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پلەی 10ـی ریزبەندیی گرتووە.

بۆ ئەم یارییە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر، لە تواناکانی کۆرتوا، مێندی، کارڤاخال، میلیتاو و سیبایۆس بێبەشدەبێت و بەگوێرەی ماڵپەڕی as ، دۆن کارلۆ دەیەوێت پشوو بە رودیگێر بدات.

لە بەرامبەردا، ئیمانۆل ئەگواچیلی راهێنەری سۆسیداد، لە تواناکانی زاکاریان، بێکەر، ئۆدریۆزۆلا، ئاگوێرد بێبەشدەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:

لونین

گارسیا، ئالابا، ئەسێنسیۆ، ڤاڵڤێردی

کاماڤینگا، چوامینی

ڤینیسیۆس، بێلینگهام، رۆدریگۆ

ئێمباپێ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ سۆسیداد:

رێمیرۆ

تراورێ، زوبێلدیا، ئێلستوندۆ، لۆپێز

زوبیمێندی

کوبۆ، سوچیچ، مارین، بارێنتیا

ئۆیارزابال

loading....