شانۆی رۆمانی دەگات بە کەرکوک

test

لە سایەی داواکاریی و فشاری هونەرمەندانی شاری کەرکوک، پارێزگاری شارەکە بڕیاری دا شانۆیەکی رۆمانی دروستبکرێت.

هونەرمەندی شانۆکاری دیاری کورد، نەژاد نەجم، خاوەنی بیرۆکەی بنیادنانی شانۆی رۆمانییە لە شاری کەرکوک، پاش ئەنجامدانی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی دەنگی پاڵپشتی و هاشتاگ لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەیان هونەرمەندی کوردستان و عێراق، پاڵپشتییان کرد و هەمووان دەنگیان بۆ دروستکردنی شانۆی رۆمانییە لە شاری کەرکوک.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، هەر زوو بەدەم داواکارییەکەوە هاتووە و شوێنی بنیادنانی شانۆکەی دەستنیشان کردووە، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت، دیزاینی شانۆییەکە تەواوببێت و دەست بە کاری بنیادنانی بکرێت.

loading....