بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید.. زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید لە ریاڵ سۆسیدادی بردەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەمشەو بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆش هەمان ئامانجییان هەیە.
ئەمشەو کاتژمێر 22:30، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی بەرشلۆنە دەکات.
یاریی چوونی نێوانیان بە ئەنجامی 4-4 بە یەکسانبوون بۆ هەر لایەک کۆتاییهات.
ئەمشەو پێشبینی قورسە، چونکە لە لالیگا و لە گەڕی 29 رووبەڕووبونەوە و بەرشلۆنە توانی بە ئەنجامی 4-2 یارییەکە بباتەوە.
دوایین هەشت یاریی نێوانیان بەرشلۆنە باڵادەستبووە، کە شەش یاریی بردووەتەوە و ئەتلەتیکۆ تەنیا یەک یاریی براوە بوو، یەکسانبوونێکیش روویداوە.
بۆ ئەم یارییەش، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشلۆنە لە تواناکانی هەریەکە لە تێر شتیگن، مارک کاسادۆ، دانی ئۆلمۆ و مارک بێرنال بێبەشدەبێت.
مارکا بڵاوی کردەوە، ئەگەری هەیە کریستنسن بگەڕێتەوە، بەڵام هێشتا گومانی بەشدارییکردنی لێدەکرێت.
لە بەرامبەردا، دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لە تواناکانی ئەنخێل کۆریا بێبەشدەبێت، کە بەهۆی کارتی سوورەوە راگیراوە، هاوکات لی نۆرماند و کۆکی گومانی ئامادەبوونی لیدەکرێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەتلەتیکۆ مەدرید:
موسۆ
مانداڤا، لێنگلێت، خیمینێز، ئازپیلیکوێتا
سیمیۆنی، باریۆس، دی پاوڵ، لۆرێنتێ
گریزمان، ئەلڤارێز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە:
چێزنی
کوندێ، کوبارسی، مارتینێز، باڵدی
دی یۆنگ، پێدری، گاڤی
رافینیا، یاماڵ، لیڤاندۆڤسکی
