لیڤەرپووڵ و ئێڤەرتۆن دێربی مێرسیساید ئەنجامدەدەن

یاریی چوونی دێربی مێرسیساید لە نێوان لیڤەرپووڵ و ئێڤەرتۆن بە باشی کۆتایی نەهات، کاتێک بەهۆی پێکدادانی یاریزانەکانەوە ناوبژیوان کارتی زەرد و سووری بەرووی چەندین یاریزانی هەردوولا بەرزکردەوە.
لیڤەرپووڵ ئەمشەو کاتژمێر 22:00 لە یاریگای ئانفێڵد و لە گەڕی 30ــی پرێمەرلیگ میوانداریی ئێڤەرتۆن دەکات.
برینی لیڤەرپووڵ تەنیا بە بردنەوە چارەسەر دەبێت، چونکە لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و لە جامی کاراباویش نازناوەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ لەدەستدا.
لیڤەرپووڵ بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندیی گرتووە، دوایین بردنەوەیان لە پرێمەرلیگ دەگەڕێتەوە بۆ 8ـی 3.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتۆن بارودۆخی جێگیر نییە و بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ پلەی 15ــی ریزبەندیی گرتووە، دوایین دێربییان بە 2-2 بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
لەم یارییەدا، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپووڵ، لە تواناکانی کۆنۆر برادلی، جۆو گۆمێز و ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بێبەشدەبێت.
لە ئێڤەرتۆنیش، دەیڤد مۆیس لە تواناکانی کالڤێرت لوین، مانگالا و ئێندایای بێبەشدەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپووڵ:
کێڵەر
رۆبێرتسۆن، ڤان دایک، کۆناتێ، کوانسا
ماک ئالیستەر، گراڤنبێرک، سۆبۆسلای
گاکپۆ، دیاز، سەڵاح
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئێڤەرتۆن:
پیکفۆرد
ئۆبرین، تارکۆڤسکی، برانوایت، یەنگ
گوای، گارنەر
لیندستۆرم، دۆکورێ، هاریسۆن
بێتۆ
